سەردێر

بەرپرسێكی كۆریای باكور لەسێدارە درا

بەهۆی دواكەوتنی تەواوكردنی نەخۆشخانەیەك بەرپرسێكی كۆریای باكور بە فەرمانی كیم جۆنگ ئۆن لەدار درا

خەڵك-

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ-ی بەریتانی بڵاویكردەوە كۆریای باكور بەرپرسێكی خۆی لەسێدارە داوە بەهۆی ئەوەی دواكەوتووە لە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی نەخۆشخانەدا.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، هۆكارێكی دیكەی لەداردانی ئەم بەرپرسەی كۆریای باكور دەگەڕێتەوە بۆ پشت بەستنی بە كەلوپەلی چینی بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەكە لەبری كەلوپەلی ئەوروپایی كە چینییەكان كوالێتییان نزمە.

كیم جۆنگ ئۆن خۆی بەردی بناغەی ئەم نەخۆشخانەی داناوە لە بیۆنگ یانگ لە ئاداری 2020 و داوای كردبوو تەواو بكرێت لە ماوەی 6 مانگدا.

ئەم وادەی سەرۆك ئۆن تەواو بوو بەبێ كردنەوەی نەخۆشخانەكە، باڵەخانەی نەخۆشخانە هیچ كەرەستەیەكی پزیشكی تێدا نەبوو.

ئۆن داوای كردووە كەلوپەلی ئەوروپایی دابین بكرێت بۆ بەكارهێنانی لە نەخۆشخانەكەدا.

ئەو بەرپرسەی لەداردراوە تەمەنی 50 ساڵە و بەرپرس بووە لە وەزارەتی دەرەوە تایبەت بەكاروباری هاوردە و هەناردەكردن.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان