سەردێر

بن سەلمان: خوازیاری پێوەندییەكی باشین لەگەڵ ئێران

خەڵك-

محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعودی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەڕمی عەرەبستان رایگەیاند ئێران دەوڵەتێكی دراوسێیە و خوازیاری گفتووگۆین لەگەڵیدا، بەڵام ئەو پشتیوانی میلیشیا چەكدارەكان دەكات و بەرنامەی ناوەكی هەیە، كار دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە.

دەشڵێت: كێشەمان لەگەڵ مامەڵەی نەرێنی ئێرانە، لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەیی و جیهانی كار دەكەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك، ئێمە پێوەندی باشمان دەوێت لەگەڵ ئێراندا.

ئەمیر محەمەد بن سەلمان دەڵێت: ئێمە خوازیاری هیچ فشارێك نین یان چوونە نێو كاروباری یەكدییەوە.

لە بارەی رەوشی یەمەنەوە محەمەد بن سەلمان دەڵێت: هیچ دەوڵەتێك نییە لە جیهاندا پێشوازی بكات لە ئەوەی میلیشیای چەكدار سنوورەكانی بگرن.

لە بارەی ئەمریكاشەوە جێنشینی عەرەبستان رایگەیاند پێوەندی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە، بە رێژەی 95% لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكەی بایدن رێكن، بەڵام رێككەوتنێكی گشتگیر لە گۆڕێدا نییە.