سەردێر

كۆرۆنا دڕكە پەتك تووشی هەوكردن دەكات

خەڵك-

نێوەندە پزیشكییەكان و نێوەندەكانی توێژینەوە لە كۆرۆنا بەردەوامن لە دۆزینەوەی كاریگەرییەكانی ئەم نەخۆشییە لە تووشبوواندا كە جیهانی تووشی ئیفلیجی كردووە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە ئەمریكا كراوە، ئەنجامی نەخوازراوی بەدوادا هاتووە.

بەپێی ئەو ئەنجامانە كە گۆڤاری فرۆنتیرز ئێن ئیمۆنۆلۆجی بڵاویكردووەتەوە، تووشبووانی كۆرۆنا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو تووشی هەوكردنی دڕكە پەتك دەبن، 43 كەس دۆزراونەتەوە تووشی هەوكردنی دڕكە پەتك بوون دوای تووشبوونیان بە كۆرۆنا.

ئەوانەی تووشی هەوكردنی دڕكە پەتك بوون لە دوای تووشبوون بە كۆرۆنا چەند نیشانەیان لێ دەركەوتووە، لەوانە نیشای ئیفلیجی، ئەوانە تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 73 ساڵاندایە، ژن و پیاوانیان تێدایە.

هەوكردنی دڕكە پەتك نەخۆشییەكی دەگمەنە لەنێوان 1.34 بۆ 4.6 كەس لە هەر ملیۆنێك كەس تووش دەبن ساڵانە، بەڵام ئەم رێژەیە زۆر بەرز بووەتەوە لەنێو تووشبووانی كۆرۆنادا، ئەمە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی بە پەلە هەیە.