سەردێر

ئێران، نزیكەی 21 هەزار تووشبوی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 21 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20963 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 462 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش ڕیكۆردێكی نوێی حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە ,لاتەكەدا دادەنرێت.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 438 هەزار و 193 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ملیۆنێك و 907 هەزار و 190 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 70 هەزار و 532 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.