سەردێر

ئیسرائیل لە ڤاكسين دان بە هاووڵاتییەكانی یەكەمە

ئیسرائیل لە جیهاندا زۆرترین ڤاكسینی بە هاووڵاتییەكانی بەخشیوە و بۆ قۆناغی دووهەم و منداڵانیش ئامادەكاری دەكات

خەڵك-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند هەوڵ دەدەن خۆیان ئامادە بكەن بۆ قۆناغی دووهەمی ڤاكسین پێدان دژی كۆرۆنا لە ماوەی 6 مانگدا، چاوەڕێ دەكرێت ڤاكسین بۆ منداڵانیش ئامادە بكرێـت.

ڤاكسین دراوە بە ئیسرائیلییەكان و نیشتەجێبووەكانی دیكەی ئەم وڵاتە، كە تەمەنیان سەرووی 16 ساڵە و شیاون بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی فایزەر بە دوو ژەم.

ئیسرائیل خێراترین هەڵمەتی ڤاكسین بەڕێوەدەبات لە جیهاندا پلان دادەنێت بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ منداڵانی تەمەن 12 بۆ 15 ساڵانیش بەپێی رەمەزاندی دەستەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكایی.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت رێككەوتون لەگەڵ فایزەر و مۆدێرنا بۆ كڕینی 16 ملیۆن ژەمەڤاكسینی زیاتر بۆ دانیشتوانەكەی كە ژمارەیان 9.3 ملیۆن كەسە و پلان هەیە بۆ قۆناغی دووهەمی ڤاكسین لە ماوەی 6 مانگدا.