سەردێر

میسر ڤاكسینی نێوخۆیی بەرهەم دەهێنێت

خەڵك-

دەستەی دەرمانی میسری رایگەیاند رێیانداوە بە بەكارهێنانی ڤاكسینی چینی سینوفارك لە دژی كۆرۆنا بۆ خۆپارێزی.

میسر تا ئێستا ڤاكسینی چینی سینۆفارم و بەریتانی هاوردەكردووە.

میسر خۆی ئامادە دەكات بۆ بەرهەمهێنانی 80 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی سینوفاك لەنێوخۆی دا.

هاوكات میسر رێی داوە بە بەكارهێنانی ڤاكسینی سپۆتنیكی روسی و بڕیاریداوە لە هەمان ئەم جۆرە بەرهەمبهێنێتەوە.

هەفتەی رابردوو عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لە خۆی دا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی ڤاكسین پێدان دا.

سندوقی وەبەرهێنانی روسی كە بازاڕكاری بۆ ڤاكسین دەكات لە دەرەوە رایگەیاند كۆمپانیای مینافاڕمی میسری بۆ دروستكردنی دەرمان رازی بووە لەسەر بەرهەمهێنانی زیاد لە 40 ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە جۆری سپۆتنیكی روسی ساڵانە.

لە راگەیەنراوێكی سندوقی وەبەرهێنانی روسی و كۆمپانیای مینافاڕمی میسریدا ئاماژە بە ئەوە دراوە كە هەردوولایەن رازی بوون بە دەست كردن بە بەرهەمهێنانی ڤاكسین لە چارەكی سێهەمی ئەمساڵدا.