سەردێر

سەرۆكی ئەمریكا كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند

خەڵك

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند.

ئەمڕۆ 24/4/2021، لە یادی 106 ساڵەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە، جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەو تاوانەی بە جینۆساید ناساند.

لەڕۆژی 22/4/2021، (100) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نامەیەكیان ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كرد و تێیدا داوایان لێكرد وەك سەرۆكی ئەمریكا و یەكەمین سەرۆكیش لە مێژوودا بە فەرمی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسێنێت، ئەمڕۆش سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی داواكەی ئەو 100 ئەندامەی دایەوە و بەفەرمی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند.

جێی ئاماژەیە، پڕۆسەی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان لە ساڵی 1915 تا 1923 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا ملیۆنێك و 500 هەزار ئەرمەنی كوژران.