سەردێر

تیشكی خۆر و شێداری تەمەنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كورت دەكەنەوە

خەڵك
تیشكی خۆر و شێداری و گەرما تەمەنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كورت دەكەنەوە، لەبەر تیشكی خۆردا زۆر خێرا ناكارا دەبێت.

توێژینەوەكانی تایبەت بە ڤایرۆسە گواستراوەكان بەتایبەت كۆرۆنا دەریانخستووە، كە تیشكی خۆر و شێداری و گەرما تەمەنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كورت دەكەنەوە.

هاوكات كارین تێگمارك ڤیسێل، بەرپرس لە فەرمانگەی تەندروستی هاووڵاتیان لە سوید ڕایگەیاندووە ، هیوای ئەوە هەیە لەمەودوا كە بەرەوە گەرمی دەڕۆین بەرگرییەكی باشتريان دژی ڤایرۆسەكە هەبێت .

ئەمە لەكاتێكدایە ، توێژینەوەكان دەریانخستووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەر تیشكی خۆردا زۆر خێرا ناكارا دەبێت، بە جۆرێك لەماوەی ٢٠ دەقیقەدا بە ڕێژەی ٩٠٪ لەناودەچێت.