سەردێر

پاش 11 ڕۆژ لە ڕاگرتنی ئەمریكا دەستی بە بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن كردەوە

خەڵك
پاش 11 ڕۆژ لە ڕاگرتنی كاربەدەستانی تەندروستی ئەمریكا بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسن – جۆنسنی دژە كۆرۆنایان دەسپێكردەوە، بڕیارەكەش پاش ئەوە هات، كە زانایان سودەكانی ئەوەیان خستەڕوو،كە ڤاكسینەكە سوودەكانی زیاترە لە مەترسییەكانی .

نێوەندی كۆنترۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەكان CDC ڕایگەیاند، ڤاكسینەكە زۆر گرنگ بوو بۆ هەندێك كەس، كە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەسپێكردنەوەی هەڵمەتی كوتانەكەیان بەو ڤاكسینە دەكرد.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا زانیارییەكانی ئۆنلاینی ڤاكسینەكەی نوێكردەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لە خۆیانی دەدەن و كارمەندانی تەندروستیش، تا بتوانرێت كوتانەكان بەو ڤاكسینە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێبكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، حكومەت حاڵەتی 15 كەسی ئاشكرا كرد كە ئەو ڤاكسینەیان وەرگرتبوو و توشی مەینی خوێن بوبوون، ئەمەش لە كۆی نزیكەی 8 ملیۆن كەسی كە ڤاكسینی یەك ژەمەی جۆنسن & جۆنسنیان وەرگرتبوو. هەموو ئەو كەسانەی توشی ئەو حاڵەتە دەگمەنە بوون ژنن و زۆربەیان تەمەنیان لە 50 ساڵ كەمترە، 3 كەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و حەوتیش هێشتا لە نەخۆشخانەن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان