سەردێر

ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی سزای سوریا دەدات

خەڵك

ئەندامانی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا مافی سوریا بۆ دەنگدان لە سەر بڕیارەكانی ئەو ڕێكخراوەدا هەڵپەسێردرێت، ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەیە كە حكومەتی دیمەشق بە بەكارهێنانی گازی كیمیایی تۆمەتباركرا.

نێردەی بەریتانیا لە ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكرد، ئەو پڕۆژەبڕیارەی ئامادەیانكردبوو بۆ لێسەندنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی ڕێكخراوەكە لە سوریا، دوای دەنگدانی 87 لە ئەندامەكانی ڕێكخراوەكە، پەسندكرا.

ڕۆژی سێشەممە 25ـەمین كۆنگرەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی دەستیپێكرد و فەڕەنسا بە تۆمەتی پێشێلكردنی پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، پڕۆژەبڕیارێكی پێشنیازكرد بۆ هەڵپەساردنی مافی دەنگدان و ئیتمیازاتەكانی سوریا لەو ڕێكخراوەدا و پڕۆژەبڕیارەكەی فەڕەنسا دەنگی بەڵێی 46 ئەندامی ڕێكخراوەكەی بەدەستهێنا.

ڕێكخراوەكە لە دووهەمین راپۆرتیدا لەبارەی سوریا، حكومەتی دیمەشق بە بەكارهێنانی گازی كلۆر لە سەراقیب لە ساڵی 2018 تۆمەتباردەكات.