سەردێر

وڵاتێكی ئاسیا ژمارەیەكی تۆقێنەری تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك-
دەسەڵاتی تەندروستی هیندستان، تۆماركردنی بەرزترین ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند كە نزیكەی 315 حاڵەتی تووشبوونی نوێیە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی هیندستان، ئاماژەی بە تۆماركردنی 314.835 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ كرد كە بە ژمارەیەكی بێ‌ پێشینەی تووشبوون لە وڵاتانی جیهاندا دادەنرێت. بەمشێوەیە كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە هیندستان گەیشتە 15.9 ملیۆن كەس و لە دوای ئەمریكاوە زۆرترین ڕێژەی تووشبوونی هەیە.

ژمارەی گیانلەدەستدان لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە هیندستان گەیشتە 2074 كەس، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە وڵاتەكە گیانیانلەدەستداوە بۆ 185 هەزار كەس بەرزبۆوە، وێڕای ئەوەی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان، هێشتا زۆر بە كەمتر دادەنرێت بەراورد بە وڵاتانی تر.