سەردێر

وردەكاری هێرشە مووشەكییەكەی سەر ئیسرائیل

خەڵك-

دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویانكردەوە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە لە بارەی شكستی هێزە دژە هەواییەكانی ئیسرائیل بۆ رێگری لە هێرشێكی مووشەكی.

هێرشێكی مووشەكی شەوی رابردوو كرایە سەر ئیسرائیل، هەندێكیان نزیكبوونەوە بۆ دووری 40 كیلۆمیتری دامەزراوەی ناوەكی دیمونە بەبێ روودانی هیچ زیانێك بەپێی ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە پاشماوەی مووشەكەكان لە ناوچەكە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دۆزراوەتەوە.

ماڵپەڕە ئیسرائیلییەكە نوسیوێتی: رادارەكانی ئیسرائیل مووشەكی جۆری ئێس ئەی 5 یان بەدی كردووە لە رێگای كەوتنەخوارەوەی لە بیابانی نەقەب، بۆیە هێزە دژە هەواییەكان بەرەنگاری بوونەوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئەو مووشەكەی كەوتووەتەخوارەوە هەڵگری كڵاوەی 200 كیلۆگرامی بووە.

لە وەڵامی هێرشی مووشەكی بۆ سەر ئیسرائیل لە نێو خاكی سوریاوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان كردە ئامانج لە ناوچەی جۆلانی سوری، بەهۆیەوە ئەفسەرێكی سوری كوژرا بەپێی راگەیەنراوی رووانگەی سوریا.

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هێزەكانی سوپا پێشیان گرتووە بە مووشەكی زەوی بە ئاسمان لەنێوخۆی سوریاوە بەرەو ئیسرائیل لە ناوچەی نەقەب كەوتووەتە خوارەوە.