سەردێر

بەشار ئەسەد بە فەرمی خۆی كاندید كرد

خەڵك-
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، بە فەرمی داوای خۆكاندیدكردنی كرد بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمار، ئەمەش شەشەم داواكاریی خۆكاندیدكردنە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، داوای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری سوریا پێشكەش كرد، ئەمەش بە شەشەم داواكاریی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكە دادەنرێت.

حەمودە سەباغ، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنی ڕایگەیاند”لەلایەن دادگای باڵای دەستوری پێیانڕاگەیاندین كە بەشار حافز ئەسەد داواكاریی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار پێشكەش كردووە، ئەمەش شەشەم داواكاریی لەو شێوەیەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی”.

پێشتر حەمود سەباغ سەرۆكی پەرلەمانی سوریا، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریای لە 20ی ئایار لە دەرەوەی وڵات و لە 26ی ئایاری داهاتوو

لەنێوخۆدا ڕاگەیاند.

سەباغ كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە دوو شەممەی ڕابردوو 19ی نیسان، ڕاگەیاند.