سەردێر

ئێران، ژمارەیەكی تری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 495 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 495 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 395 ەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە ژمارەیەكی پێوانەیی تری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا دەدانرێت.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 20ی نیسانی 2021، دوو ملیۆن و 286 هەزار و 927 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 66 هەزار و 732 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ئەوانەش كە تائێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتوونەتە ملیۆنێك و 810 هەزار و 531 كەس.