سەردێر

بازرگانی بە كرێكارە فلیپینییەكانەوە دەكرێت

خەڵك-

3 كرێكاری فلیپینی لە دەستی باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە سوریا دەرهێندران.

ئاژانسی دەنگوباسی فلیپین بڵاویكردەوە ئەو كرێكارانە لە دیمەشق گوازراونەتەوە بۆ باڵوێزخانەی فلیپین لە پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە دواتر بۆ فڕۆكەخانەی نەینەوا ئەكینۆی نێودەوڵەتی.

وەزارەتی دەرەوەی فلیپین و باڵوێزخانەی فلیپین لە سوریا كار دەكەن بە هەموو توانایانەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كرێكارانە.

وەزارەتی دەرەوەی فلیپین رایگەیاند ئامادەن بۆ پشتیوانی ئەو كرێكارانە بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی ژیانی ئاسایی خۆیان لەگەڵ تۆماركردنی سكاڵا لە دژی ئەوانەی بازرگانییان پێوەكردوون و ئەو باندانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن.

دەزگای كۆچی فلیپین رایگەیاندووە هەندێك ئەفسەر دەستیان هەبووە لە رفاندنی 44 ژنی فلیپینی بۆ سوریا بە ناوی كارەوە، ئەوان بە ڤیزای گەشتیاری لە فلیپینەوە براونە دوبەی بەڵێنی كاریان پێدراوە دواتر براون بۆ سوریا.