سەردێر

بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند

خەڵك-

كاتژمێر 9.41ی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە بەندەری كناوەی پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران لەسەر كەنداو رووی دا.

ئاژانسی دەنگوباسی مێهری ئێرانی بڵاویكردەوە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە هاووڵاتیان لە ترسیان لێ نیشتووە، چوونە سەر شەقامەكان و دەرەوەی ماڵەكانیان.

بوومەلەرزەكە زیانی بە شارۆچكەی كناوە نەگەیاندووە.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكات كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە هاووڵاتیانی كوێت هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.