سەردێر

كاسترۆ دەستبەرداری پۆستەكەی بوو

خەڵك

سەرۆكی پارتی فەرمانڕەوای كوبا دەستبەرداری پۆستەكەی بوو، پێشبینیش دەكرێت سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە جێگەكەی بگرێتەوە.

ڕائول كاسترۆ سەرۆكی پارتی كۆمۆنیستی فەرمانڕەوا لە كوبا لە میانی وتاری دەستپێكردنی هەشتەم كۆنگرەی پارتەكەی ڕایگەیاند، دەستبەرداری سەرۆكایەتی ئەو پارتە دەبێت.

وتیشی، ئەركی خۆی بەجێگەیاندووە و دڵنیایە لە داهاتووی كوبا.

هەرچەندە كاسترۆی تەمەن 89 ئاماژەی بەوەنەكردووە، كە پشتیوانی لە كێ دەكات بۆ بوونی بە سەرۆكی پارتی كۆمۆنیست، بەڵام ماوەیەك بەر لەئێستا ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە میگڵ دیاز كانل سەرۆكی ئێستای كوبا كردبوو بۆ گرتنەدەستی سەرۆكایەیت پارتی فەرمانڕەوا.

ڕائوڵ كاسترۆ برای فیدڵ كاسترۆ سەرۆكی پێشووتری كوبایە و ساڵی 1959 بەشداربوو لە ڕوخاندنی دەسەڵاتی باتیستا.

ساڵی 2006 دوای نەخۆشكەوتنی فیدڵ كاسترۆی برای سەرۆكایەتی كوبای گرتە دەست و دوو ساڵ دواتر بە فەرمی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و تا ساڵی 2018 لەو پۆستەدابوو، ساڵی 2011ش وەك سەرۆكی پارتی كۆمۆنیست دەستنیشانكرا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان