سەردێر

ئەفریقاییەك پۆستێكی گرنگی لە ئەمریكا وەرگرت

خەڵك-

كیمبرلی گودوین ئەمریكایی بە رەگەز ئەفریقایی مێژووی تۆماركرد دوای ئەوەی كرایە جێگری سەرۆكی تۆڕی ئەی بی سی نیوز كە دەبێتە یەكەم ئەفریقایی دامەزراوەیی گەورەی هەواڵی ئەمریكا بەڕێوەدەبات.

كۆمپانیای دیزنی كە كەناڵی ئەی بی سی سەر بە ئەو كۆمپانیایە دەڵێت: دانانی گوردوین بەشێوەیەكی فەڕمییە كارەكانی لە ئایاری ئایندە دەستپێدەكات.

ئێستا گوردوین جێگری بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێكاری تۆڕی سی بی ئێس نیوزە و ئەو خاوەن توانایەكی بەهێزە لە بواری داڕشتن هەواڵ و رووماڵی هەواڵدا لە سەرانسەری جیهاندا.

گوردوین تەمەنی كاری میدیایی دەگاتە 35 ساڵ كە دەستی بەكاركردووە وەك بەڕێوەبەری ژووری هەواڵی چەندین دامەزراوەی دەنگوباس لە نیویۆرك و لۆس ئەنجلۆس و دالاس و فیلادلڤیا و كلیلاند.