سەردێر

پوتن و بایدن كۆدەبنەوە

خەڵك

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ڕوسیا كۆدەبنەوە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتن هاوتا ڕوسیەكەی كردووە بۆ كۆبوونەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد: وڵاتەكەی دەیەوێت پەیوەندییەكەی سەقامگیر و پتەوی لەگەڵ ڕوسیادا هەبێت بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو سەرۆك كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و ئاستەنگییەكان.

بلینكن پێشبینی ئەوەش كرد، لە چەند هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، كۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: كە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان بایدن و پوتن ئەنجامدراوە و هەردوو سەرۆك باسیان لە كۆمەڵێك دۆسیەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا كردووە و گفتوگۆیان لەسەر ستراتیژی سەقامگیری كردووە.