سەردێر

ئێران، زیاتر لە 321 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

 

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 78 كەس تووشی كۆرۆنا بوون


.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 78 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و321 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا دەدانرێت.
بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی نیسانی 2021، دوو ملیۆن و 168 هەزار و 872 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 65 هەزار و 680 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ئەوانەش كە تائێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتوونەتە ملیۆنێك و 749 هەزار و 41 كەس.