سەردێر

وادەی كشانەوەی ئەمریكاییەكان لە ئەفغانستان ئاشكراكرا

خەڵك-

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا شەوی رابردوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وادەی كشانەوەی هێزە ئەمریكاییەكانی لە ئەفغانستان راگەیاند.

بایدن روونیكردەوە ئەمریكا نایهەوێت بۆ هەمیشە لە ئەفغانستاندا بمێنێتەوە، نەخشەی كشانەوەی لەوێ هەیە بەپێی كاتی دیاریكراو.

جۆ بایدن دەڵێت: لە ئەم شوێنەوە قسە دەكەم كە تێیدا جۆرج بووش لێرە شەڕی راگەیاند پێش نزیكەی 20 ساڵ لەسەر ئەفغانستان، ئامانجەكە روون بوو، ئەم ئامانجەمان بەدیهێنا.

راشیگەیاند، ئوسامە بن لادن كۆتایی هات، پێش 10 ساڵ ئەو كارەمان كرد.

ئاشكراشیكرد دەستدەكرێت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لە پێش 11ی ئەیلوول لە 20 هەمین ساڵوەگەڕی هێرشە تیرۆرستییەكانی ئەمریكادا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد بەردەوام لە ئەفغانستان پشتیوانی دەكەین، بەڵام ناچینە ناو كاروباری لەشكرییەوە.