سەردێر

ئێران، ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 582 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 582 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 304 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە ژمارەیەكی تری پێوانەیی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا دەدانرێت.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ چوار شەممە14ی نیسانی 2021، دوو ملیۆن و 143 هەزار و 794 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 65 هەزار و 359 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.