سەردێر

ئێران، نزیكەی 300 كەس بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

 

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 760 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 760 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 291 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی نیسانی 2021، دوو ملیۆن و 118 هەزار و و 212 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 65 هەزار و 55 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بۆ ملیۆنێك و 730 هەزار كەس بەرزبۆتەوە.

.