سەردێر

حەماس هاوكاری تیرۆرستان دەكات

حەماس لە غەزە بەخشینی هاووڵاتیان بۆ تیرۆرستان خەرج دەكات

خەڵك-

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد شانەیەكی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لە غەزە كە كاری خێرخوازی دەكات پشتیوانی دارایی كاری تیرۆرستی كردووە.

بەپێی راپۆرتی سوپای ئیسرائیل ئەم شانەیە لەلایەن ژمارەیەك لە چالاكانی سەر بە بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامییەوە بەڕێوەبراوە لە غەزە.

ئاشكراشیكردووە ئەم شانە خێرخوازییە بەخشین و هاوكاری خەڵك كۆدەكەنەوە و لە بری گەیاندنی بە ئەو كەسانەی پێویستیان پێیەتی دەیدەن بە پشتیوانی بۆ كاری تیرۆرستی.

سەرچاوەیەكی سەربازی ئیسرائیلی دەڵێت: ئەندامانی بزوتنەوەی حەماس بە ئەم كارەیان هەڵوێستی هاووڵاتیان وەك هەلێك دەقۆزنەوە بۆ كۆكردنەوەی پارە و گواستنەوە و دابەشكردنی بەسەر تیرۆرستاندا.

ئەو راپۆرتە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی غەزەی كردووە ئەوانەی كە بەخشین دەكەن لێكۆڵینەوە لە هاوكارییەكانیان بكەن، تا بزانن هاوكارییەكانیان لەلایەن كادرەكانی حەماسەوە بۆ كاری تیرۆرستی بەكارناهێنرێت.