سەردێر

سعودیە نوێژی تەڕاویحی کەمکردەوە

خەڵك

بەهۆی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، سعودیە بڕیاریدا نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتەكان بۆ 5 ڕكعات كەمبكاتەوە.


سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی مەككە و مەدینەی پیرۆز ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە نوێژی تەڕاویح كەمبكەنەوە بۆ پێنج ڕكعات.

سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی مەككە و مەدینەی پیرۆز ئاماژەی بەوەشداوە، تەواوی تواناكانیان خستووەتەگەڕ بەمەبەستی خزمەتكردنی بەردەوامی سەردانیكەرانی ماڵی خودا و مزگەوتەكانی مەككە و مەدینەی پیرۆز.

پێشتریش حكومەتی ڕیاز بڕیاریدابوو، لە مانگی ڕەمەزاندا تەنها ڕێگە بەوكەسانە دەدرێت گەشتی عومرە و نوێژكردن لە مزگەوتی مەككەی پیرۆز ئەنجام بدەن كە پێكوتەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، بەپێی دوایین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعودیە زیاتر لە 390 هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و زیاتر لە 6700 كەسی بە هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە، هاوكات لە كۆی 34 ملیۆن كەسی دانیشتووی ئەو وڵاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.