سەردێر

رووداوێك لەكارەبای نتنزی ناوەكی ئێران رووی دا

خەڵك-

رووداوێكی وزەی كارەبا لە دامەزراوەی ناوەكی نتنزی ئێرانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ژێر زەوی دا رووی دا بەپێی هەواڵی كەناڵی پرێسی ئێرانی لە ئەمڕۆ یەك شەممە.

ئەم رووداوە دوای رۆژێك دێت لە بەكارخستنی دەزگای نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم.

بەهرۆز كەمال وەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، رووداوەكە هیچ قوربانی و پیسبوونێكی هەوای لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام زیان بە سیستمی كارەبایی دامەزراوەكە گەیشتووە.

ساڵی رابردووشدا ئاگر لە ئەم دامەزراوە ناوەكییەی ئێران كەوتووە، حكومەتی ئێران رایگەیاند هەوڵێكی تێكدەرانە بووە لە دژی بەرنامەی ناوەكی ئێران.

زانیاری دیكە لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.