سەردێر

بەوێنە ؛بازاری گەورەی تاران بۆ ماوەی دوو هەفتە داخرا

خەڵك
دوای ئەوەی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بەشێكی زۆر لەشارەكانی ئێران ئەوانەی لە هێڵی سووری كۆرۆنان كەرەنتینە دەكرێن، بازاری گەورەی تارانی پایتەخت وەك یەكێك لەناوچە سوورەكانی كۆرۆنا و شارە داخرا .

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران لەكۆنفرانسێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، لە 80% ی شارەكانی ئێران نزیكبوونەتەوە لە هێڵی سووری توشبوون بەكۆرۆنا، بۆیە بڕیاری كەرەنتینەی ئەو شارانە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە .

لەگەڵ ڕاگەیاندنی هێڵی پرتەقاڵی و سوور لە هەندێك لە ناوچەكانی تارانی پایتەخت بڕیاری داخستنی بەشێكی زۆر لە بازار و شوێنە گشتیەكان درا، بازاری گەورەی تاران هەمان بڕیار دەیگرێتەوە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ داخرا، بڕیارەكە لە 80% ی شارەكانی ئێران دەگریتەوە .

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزارو 666 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 193 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان