سەردێر

لە ئێران 193 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19.666 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19.666 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 193 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی، “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 49 هەزار و 78 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 64 هەزار و 232 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.