سەردێر

بەریتانیا.. ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا ٦٠% كەمیكردووە

خەڵك

دوای گرتنەبەری ڕێكار و ڕێوشوێنی توند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە ٦٠% كەمیكردووە.


توێژەرانی كۆلێژی شاھانەی بەریتانیا دوای لێكۆلینەوەیەك ئاشكرایانكردووە، دوای ئەو پلان و ڕێكارانەی حكومەتی بەریتانیا لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێی كردووە، ڕێژەی تووشبون بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە لە مانگی ئازاردا ٦٠% كەمیكردووە، كەرەنتینش لە بەریتانیا ھۆكاری یەكەم بووە بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرۆسە.

هاوكات، ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی تەمەنیان ٦٥ ساڵ یان زیاترە، مەترسی تووشبوونیان بە كۆرۆنا كەمە، لەبەرئەوەی گەورەترین سوودمەن بوون لە پلانی پێدانی ڤاكسین.