سەردێر

ڤایرۆسێكی نوێی كوشندە ھەڕەشە لە جیهان دەكات

خەڵك

ڤایرۆسێكی نوێی كوشندە لە ئوسترالیا بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەكەشی بۆ جۆرێكی باڵندە دەگەڕێنرێتەوە و تائێستاش دوو كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە باشووری ئوسترالیا ڕایانگەیاند، ئەو ڤایرۆسە نوێیە دەبێتە ھۆی نەخۆشییەك ھاوشێوەی (نەخۆشی ھاری) و پاشان كوشتنی كەسەكە، نیشانەكانیشی بریتین لە گرژبوون و ئیفلیجی و وڕێنە.

دكتۆر لویس فلۆد لە لقی كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكانی ھەوكردن لە بەشی تەندروستی و خۆشگوزەرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، تا ئێستا دوو تووشبوو بەو ڤایرۆسە نوێیە تۆماركراوە و بەپێی توێژینەوە سەرەتاییەكانیش سەرچاوەی ڤایرۆسەكە شەمشەمەكوێرەیە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئوسترالیا داوا لە ھاووڵاتیانیش دەكەن دووربكەونەوە لە شەمشەمەكوێرەكان.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان