سەردێر

مین 8 هەزار كەسی كوشتووە

خەڵك-

رێكخراوی بەرنامەی یەمەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ مین رایگەیاند مین و بۆمبی حوسییەكان كە چاندوویانە لە ساڵانی رابردووی شەڕدا بووە بەهۆی كوژرانی 8 هەزار سڤیل لەنێویاندا منداڵ و ژن و بە تەمەن هەن.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، 61 كارمەندی رێكخراوەكە و 5 پسپۆڕی نێودەوڵەتی كە كاریان لە پرۆژەی سعودی بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە یەمەن كردووە كوژراون.

ئەم رێكخراوە داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووە فشار لەسەر میلیشیاكانی حوسی دروست بكەن بۆ راگرتنی چاندنی مین و بۆمب كە كارەساتی مرۆیی لە یەمەن دروستكردووە.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە تا ئێستا مین مەترسی گەورەی لەسەر دانیشتوان و هاووڵاتیان دروستكردووە، رێگەیان لێگیراوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و كێڵگەكانیان بۆ دەستكردنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان.