سەردێر

كوڕێك زەماوەندی لەگەڵ خوشكەكەیدا كرد.. ئەوەی چاوەڕوان نەدەكرا ڕوویدا

خەڵك-
چین ڕووداوێكی سەیری بەخۆوەبینی، كاتێك ژنێك لە ئاهەنگی ژن گواستنەوەی كوڕەكەی بۆ دەركەوت بوكەكە كچێتی، كە بۆ ماوەی چەندان ساڵ بوو لێی ونبووبوو.

ژنەكە لەگەڵ ئەوەی بۆ چەندان ساڵ دەچوو لە كچەكەی دووركەوتبۆوە، لەڕێی خاڵێكی جیاواز، كە بە دەستییەوە بوو ناسییەوە.

وەك ماڵپەڕی (تایمز ناو نیوز)یش باسی دەكات، ناوچەی جیانگسۆ ئەو زەماوەندەی تێدا كرا، كە ڕووداوە سەیرەكەی بەخۆوەبینی.

زەماوەندەكە وەك ئەوەی نەخشەی بۆ دانرابوو بەڕێوەچوو، چونكە ژنەكە كوڕەكەی بە منداڵی بەخێوكردبوو و هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتی ڕاستەقینە لەنێوان بوك و زاواكەدا نەبوو.

ژنەكە، كە بوكێی بە خاڵەكەی دەستی ناسییەوە و زانی كچێتی، پرسیاری لە دایك و باوكی كچەكە كرد و بۆی دەركەوت ئەوانیش كچی ڕاستەقینەی خۆیان نییە و لە یەكێك لە شەقامەكاندا پێش 20 ساڵ دۆزیویانەتەوە.

بوكێ‌ كاتێك ئەم چیرۆكەی بیست، ساتی چاوپێكەوتنی دایكی “بایۆلۆجی” بە “دڵخۆشترین سات و خۆشتر لە زەماوەندەكە” وەسف كرد.