سەردێر

سینەمای چینی ركابەری هۆڵیوودی ئەمریكایی دەكات

داهاتی سینەمای چینی لە داهاتی سینەمای ئەمریكایی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-

ركابەرییەكانی چین و ئەمریكا تا دێت چڕ دەبێتەوە سەرجەم بوارەكان دەگرێتەوە، یەكێك لەوانە بواری سینەما و فیلمە.

هەرچەندە سینەمای ئەمریكایی هۆڵیوود بازاڕێكی گەورەی لە چین هەیە، بەڵام سینەمای چینی خەریكە شوێن پێی سینەمای ئەمریكایی داگیر دەكات.

بەپێی نوێترین ئامارەكان داهاتی سینەمای چینی لە 2019 بریتی بووە لە 9.2 ملیار دۆلار لە حاڵێكدا لە 10 ساڵ لە ئەوە پێش لە 2009 بریتی بووە لە 800 ملیۆن دۆلار.

لە بەرامبەردا داهاتی سینەمای ئەمریكایی هۆڵیوود بریتی بووە لە 11.1 ملیار دۆلار، واتە سینەمای ئەمریكایی تەنها دوو ملیار دۆلار زیاتر بووە لە سینەمای چینی.

لە حاڵی بەردەوامی ئەم بەرزبوونەوەیەی داهاتی سینەمای چینیدا بە ئەم نزیكانە سینەمای چینی جێگەی بازاڕی سینەمای ئەمریكایی پڕ دەكاتەوە.

ئادەم گودمان بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای پارامونت پیكچەرز بۆ رۆژنامەی ووڵستریت جۆرناڵ دەڵێت پێش 10 ساڵ بە هیچ شێوەیەك بیرمان لە چین نەدەكردەوە، بەڵام ئێستا ناتوانین بەبێ چین بژین.

وەزیری پێشووی دادی ئەمریكا ولیەم بار دەڵێت مەترسییەكانی چین زیاتر دەبن، ئاستەنگێكی بێ وێنەیە بۆ ئەمریكا.

ناوبراو هێرشیكردەسەر كۆمپانیاكانی هۆڵیوود كە پەیوەندییان بە حكومەتی چینەوە هەیە بۆ قازانج و باسیشی لە ئەوە كرد ململانێی نەوەكان ئایندەی سیاسی جیهان دیاری دەكات.