سەردێر

فشارەكانی سەر ئەردۆغان زیاتر دەبن

خەڵك-

سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كەمال كلیچدار ئۆغلۆ بە توندی رەخنەی لە سیاسەتەكانی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گرت، بە سەركوتكار وەسفیكرد.

ئۆغلۆ داوای كرد لە توركیا دەسەڵاتی یەك پیاو كۆتایی پێ بێت لەگەڵ یەك دروستكەری بڕیار.

ئۆغلۆ كە سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپەیە دەشڵێت: كێشەی ئابووری دەگەڕێتەوە خراپی ئیدارەدانی دارایی و ئابووری، سیاسەتی نەختینە و دارایی لۆژیكی نییە، چونكە بڕیار دەر یەك كەسە.

كلیچدار ئۆغلۆ بۆ كەناڵی العربیە دەڵێت: توركیا پێویستی بە چاكسازی ئابووری هەیە، بەڵام ئەمە ئێستا ناكرێت لە ژێر ئەم فەرمانڕەوایەتییەدا، سەركوتكارەكان دیموكراسییان پێ هەزم ناكرێت، حكومەتەكەی ئەردۆغان لە نێوخۆ و دەرەوە متمانەی لە دەستداوە.

راشیگەیاند بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری پێویستە چاكسازی دیموكراسی بكرێت بە راستگۆیی، پێویستە سەروەری یاسا و رۆژنامەوانی هەبێت و كۆتایی بە فەرمانڕەوایی یەك بێت، گەڕانەوەی سیستمی پەرلەمانی یەكێك لە پێویستییەكانە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد سیستمی سەركوتكاری لە وڵات هۆكاری سەرەكی پاشەكشەی وەبەرهێنەرە بیانی و نێوخۆییەكانە، پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت پێوەرەكانی دیموكراسی هاوشێوەی ئەوروپا پەیڕەوبكرێت.

دەشڵێت: ئێمە لە پارتی گەلی كۆماری دەزانین حكومی یەك پیاو لە ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت لە ئیدارەدانی ئەم وڵاتە، ناكرێت چاوەڕێی هەڵبژاردنەكانی هاوینی 2023 بكرێت ئێمە ئێستا ئامادەین، ناكرێت كەسێك یان ئەردۆغان بڕیاری كردنی بدا.