سەردێر

كەشتییەكی ئێرانی هێرشیكرایەسەر

خەڵك-

شەوی رابردوو كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای سوور هێرشیكرایەسەر.

ئاژانسەكانی دەنگوباسی ئێران بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو كەشتییەكی ئێرانی لە دەریای سوور لە نزیك سنووری ئەرێتریا هێرشیكراوەتەسەر و زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام ژێر ئاو نەكەوتووە.

راشیانگەیاند ئەو كەشتییە پارێزگاری كردووە لە كەشتییە بازرگانییەكان لە هێرشی چەتەكانی دەریا لە ناوچەكەدا.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بە هێرشی سەر كەشتییە ئێرانییەكەوە نییە لە دەریای سووریا و هیچ هێزێكی ئەمریكاییش بەشداری ئەو هێرشەی نەكردووە.

جەنگی كەشتییەكان بەردەوامی هەیە، لە دواینیشدا ئیسرائیل و ئێران هێرش دەكەنە سەر كەشتییەكانی یەكدی، لە ماوەی رابردوو یەكدیان بە كردنە ئامانجی كەشتییەكان تۆمەتباركردووە.

زۆرینەی هێرشكردنەسەر كەشتییەكان لە دەریای سوور و كەنداوی عومان وگەرووی هورمزدا روو دەدەن.

ئەم هێرشە هاوكات بوو لەكۆبوونەوەی نوێنەرانی زلهێزەكان و ئێران لە ڤیەننا بۆ تاووتوێكردنی دۆسێی رێككەوتنی ناوەكی.