سەردێر

تەندروستی جیهانی: وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە ناگرێت

خەڵك-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە ناگرێت، ئەو پاسپۆرتانەی وەرگرتنی ڤاكسینەكەشیان لەسەرە، ستراتیژێكی كاریگەر نیین بۆ دەستپێكردنەوەی جوڵەی گەشتەكان، بە تایبەت كە هەموان دەستییان بە ڤاكسینەكە ناگات و تائێستاش جیهان لە چاوەڕوانی گەیشتنی زیاتری ڤاكسینەكەدایە.

دكتۆرە مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند”ڕێكخراوەكەیان نایەوێت پاسپۆرتەكانی سەفەركردن وەك مەرجێك دابنرێت بۆ چوونە نێو وڵاتێك یان چوونەدەرەوە، چونكە دڵنیانیین لەوەی كە لەم قۆناغەدا ڤاكسینەكە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە دەگرێت”.

لەڕۆژی جیهانی تەندروستی كە سبەینێ‌ چوار شەممە دەكات، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتانی جیهان كرد، جیهانێكی زیاتر دادپەروەر بنیاتبنێن و تەندروستی بەدووربگرن لە پەتاكان، و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دانانی سیاسەتەكان بگرنەبەر، و داهات تەرخان بكەن تا توێژە لاوازەكان بتوانن ڕەوشی ژیانیان باشتر بكەن.