سەردێر

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە؛ بڕیارێكی نوێی بۆ مانگی ڕەمەزان دەركرد

خەڵك
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت ، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لەكاتی بە جێگەیاندنی سوننەتی عومرە و نوێژكردن لە مزگەوتی گەورە تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت كە پێكوتەی كۆرۆنا بەكارهێناوە .

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە راگەیەندراوێك بڵاویكردەوە، ئەمساڵ ڕێكارێكی نوێ بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدەگرنەبەر بەوەی تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت، كە حەج و عومرەی ئەمساڵ بەجێبگەیەنن كە پێكوتەی كۆرۆنایان بەكارهێنا بێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان بەكارنەهێناوە بێ بەش دەبن لە نوێژكردن لە مزگەتی گەورەی مەككە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا وڵاتی سعودیە بڕیاری نەدراوە،كە ئەمساڵ بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزیەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدرێت یان هاوشێوەی ساڵی پار بەڕێوەناچێت .