سەردێر

ئێران، ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13890 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13890 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 172 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ دوو شەممە 5ی نیسانی 2021، ملیۆنێك و 945 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 63 هەزار و 332 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بۆ دوو ملیۆن و 658 هەزار و 978 كەس بەرزبۆتەوە.