سەردێر

لەسەر پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا لێپرسراوێكی باڵا لە سێدارەدرا

خەڵك

بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێكارەكانی دژ بەكۆرۆنا بەفەرمانی سەرۆكی كۆریای باكوور لێپرسراوێكی باڵا لەسێدارەدرا.


ڕۆژنامەی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە: سەرباری ئەوەی لێپرسراوانی پیۆنگ یانگ ڕەتیانكردووەتەوە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا هەبێت، بەڵام ڕێكاری توند بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەر، هەر كەسێكیش پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارەكان نەبووبێت سزای توند دراوە تەنانەت سزاكان بەرپرسە باڵاكانیشی گرتووەتەوە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە كە سەرۆكی پارتی كۆمۆنیست لە هەرێمی ئۆیجۆی ئەو وڵاتە، بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بە فەرمانی كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور لە سێدارە دراوە.