خەڵك-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕاگەیاند.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن ، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەكانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا .
پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای پەیامی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هات بۆ پشتیوان لە شا عەبدوڵڵای ئوردن دوای ئاشكرابوونی هەوڵێكی كودێتا.
شەوی رابردوو ئوردن دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرس و كەسایەتی راگەیاند بەهۆی دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری.
ئەمیر حەمزە بن حوسێن برای شا عەبدوڵڵا یەكەم پەیامی لە دژی شا راگەیاند تێیدا شای بە گەندەڵ و تاكڕۆ تۆمەتبار كرد، راشیگەیاند لە نێو ماڵەكەی خۆیدا دەست بەسەر كراوە.
لەلایەكی دیكەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پشتگیری خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا دووپاتكردەوە.