سەردێر

ئەمریكا.. كۆنگرێس داخرا

خەڵك

ئۆتۆمبێلێك بەربەستە ئەمنییەكانی بینای كۆنگرێسی ئەمریكا لە واشنتۆن دی سی دەبڕێت و دوو پۆلیس بریندار دەكات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە:” ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووە بەناو پۆلیسەكانی بەردەم بینای كۆنگرێس و بەربەستە ئەمنییەكانی بڕیوە”.

ئاانسەكە ڕوونیشی كردووەتەوە:”بەو هۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون هاوكات شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە”.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە:” بینای كۆنگرێسی ئەمریكا داخراوە و ڕێگە بە هاتووچۆی فەرمانبەران و كارمەندان نادرێت”.