سەردێر

بەریتانیا پاسپۆرتی كۆرۆنا دەردەكات

خەڵك-
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە دەست دەكرێت بە دەركردنی “پاسپۆرتی كۆرۆنا” بۆ ئەو كەسانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە بڵاویكردەووە”پاسپۆرتەكە یان (بەڵگەنامەی بەكارهێنانی ڤاكسین) دەكرێت بۆ چوونە نێو یانەكان و چێشتخانەكان و سینەماكان بەكاربهێنرێت، پلانەكانی تاقیكردنەوەش لە دوای تەوابوونی كاریی ئەبیدەیتی بەرنامەی NHS Covid دەستپێدەكات كە لێوەی بەكارهێنەرانی دەتوانن بیسەلمێنن ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە 72 نوێنەر لە بەریتانیا كە لە موحافیزكارەكان و لیبراڵەكان و كەسێتییە دەركەوتووەكانی كرێكاران پێكدێن، بەیاننایەكی هاوبەشیان دەركرد و تێیدا بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاكسین (پاسپۆرتەكەیان) بە مایەی دابەشبوون و جیاكاریی لەقەڵەمدا و بەڵێنیاندا لە حاڵەتی پەسەندكردنی لە دژی بابەتەكە بوەستەوە.