سەردێر

میسر ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

خەڵك-
دەزگای ناوەندی گشتی ئامار لە میسر، ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكەی لەنێوخۆدا ئاشكرا دەكات كە گەیشتۆتە نزیكەی 101.674.434 كەس، تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی.

ژمارەی میسرییە تۆماركراوەكان بەشێوەیەكی فەرمی لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو 100 ملیۆن كەس بوو، ئەمەش بەپێی هەڵسەنگاندنی رۆژانەی رێژەی لەدایكبوون و مردن لە میسر.

میسر لە ساڵی 2012وە كاتژمێری دانیشتوانی لەسەر بارەگای دەزگای ئامار داناوە، وەك زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ رێژەی زیادبوونی دانیشتوان لە وڵاتەكە، لە دوای دوو ساڵ لەوەش دەستیكرد بە گشتاندنی ئەو ئەزموونە لە هەموو پارێزگەكان و لەئێستاشدا زۆربەی پارێزگەكانی میسر كاتژمێری دانیشتوانیان هەیە.

كاتژمێری دانیشتوان، ژمارەی لەدایكبوون و مردن تۆماردەكات، نەك هەر تەنیا لەدایكبوون وەك هەندێك پێانوایە، ئەمەش لەڕێی ئەو داتا تایبەتانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سات بە سات تۆماردەكرێن، وردەكاریی تایبەت بە لەدایكبوون یان مردنیش تەنیا لای وەزارەتی تەندروستییە، نەك دەزگای ئامار و زانیارییەكان لەبارەی ناوناوچەی نیشتەجێبوونی ئەوانەی لەدایك دەبن یان دەمرن.