سەردێر

جیهان توشبوون بە كۆرۆنا 130 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاودەكرێتەوە لەسەرتاسەری جیهان توشبوون بە كۆرۆنا لەماوەی سەر هەڵدانی 130 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 105 ملیۆن كەس .

ماڵپەڕی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی ئامارەكانی توشبوون و چاكبوونەوە ومردن بە كۆرۆنا ئەمرۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 ئامارێكی نوێی جیهانی بڵاوكردەوە ، كە بە پێی ئامارەكە ١٣٠ ملیۆن و ٢٠٦ هەزار و ٧١٠ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەماوەی سەرهەڵدانی پەتاكە لە جیهان ٢ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٧٢٩ كەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠٤ ملیۆن و ٩٢٢ هەزار و ٢٢٥ كەسیش لەو پەتایە چاكبوونەتەوە و تەنها ٢٢ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ٧٥٦ نەخۆش ماون.