سەردێر

ڕوحانی لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییەوە ھۆشداری دەدات

خەڵك

سەرۆكی ئێران هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دواكەوتن لە گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی زیان بە وڵاتانی گروپی ٥+١ و جیھان دەگەیەنێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، ئەوانەی دەڵێن پێویستە ئێران ھەنگاوی یەكەم بنێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە لەسەریان بزانن ئەوان بەتەنھا باجی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمییان داوە لەدوای كشانەوەی واشنتۆن لە ڕێككەوتنەكە.

سەرۆكی ئێران جەختیشیكردەوە، تاران جەنگی ناوێت و ھەوڵی بەدەستھێنانی چەكی ئەتۆمیش نادات، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاریەتی كەموكوڕییەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ھەڵگرتووە و كاتی ئەوەیە لایەنی بەرامبەر ڕۆڵی خۆی ببێنێت.

حەسەن ڕوحانی ئاماژەی بەوەشدا، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی پێشنیاری ھەڵگرتنی سزاكانی لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئێران بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە خستووەتەڕوو، بەڵام ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەرفەتەكەی نەقۆستووەتەوە.