سەردێر

لە ئەمریكا 15 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا لە ناوبران

خەڵك

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، 15 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتە لەناوبراون.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە: بەهۆی چەند هەڵەیەك لە كاتی دروستكردنیدا 15 ملیۆن ڤاكسينی كۆرۆنای كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لە ناوبرا بە شێوەیەكی زانستی و بە بڕیار و چاودێریی دادگا.

ڤاكسینی كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بە ڕێژەی لە 66% كاریگەری دروست دەكات و كەسی بەكارهێنەر دەپارێزێت لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها كۆمپانیاكە بە نیازە لەم ساڵدا نزیكەی ملیارێك ڤاكسین بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان بەرهەم بهێنێت و بە نرخی گونجاو بیانفرۆشێت.