سەردێر

ئێران، ژمارەی پێوانەیی لە كۆرۆنا تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10330 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10330 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 96 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 885 هەزار و 564 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 62 هەزار و 665 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 33 شاری قردێلەی سوور و 85 شاری دیكەش قردێلەی پڕتەقاڵیان لێدراوەو قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارەدا بوونی هەیە.