سەردێر

بەریتانیا بۆچی 2500 ئەوروپایی دوورخستەوە؟

خەڵك-

لە هاوینی 1940دا بەریتانیا لە دوای شكستی فەڕەنسا و خۆرادەستكردنی بەشێوەیەكی فەڕمی و راگەیاندنی ئاگربەست لە 22ی حوزەیرانی 1940، خۆی بە تەنها بینیەوە لە جەنگی نازییەكاندا، كە لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا بۆردومانی چڕی ئاسمانی كرایە سەر شارەكانی بەریتانیا بەتایبەت لەندەن، بەشێكی بەرچاوی وێران بوو هەزارانی لێ كوژرا.

لە ئەم چوارچێوەیەدا بەریتانیا بڕیاری دا ئەڵمانی و نەمسایی و ئیتاڵییەكانی نیشتەجێی بەریتانیا بەهۆی گومانكردن لێیان كە لە ببنە هەواڵگر و سیخوڕ و پشتیوانی هێزە نەیارەكانی بەریتانیا،
ببەنە نێوەندی دەستگیركردنی بە كۆمەڵ بۆ هێشتنەوەیان لە ژێر چاودێریدا.

هاوكات فەرمانڕەواكانی بەریتانیا لێپرسینەوەیان لەگەڵ 70 هەزار نیشتەجێی ئەڵمانی و نەمسایی و ئیتاڵیدا كرد، كە زۆرینەیان جولەكە بوون و نەیاری ئەڵمانیا بوون و وڵاتی خۆیان لە ترسی نازییەكان جێهێشتبوو.

بەهۆی لێپرسینەوەكانەوە هەزاران گومانلێكراو دەستگیركران و بەشێكیان بۆ دەرەوەی بەریتانیا دوورخرانەوە.

رۆژی 10ی تەمووزی 1940 كەشتی ئێچ ئێم تی دونیرا لە بەندەری لیڤەرپوڵەوە بە 2500 كەسەوە بەرەو ئوسترالیا بەرێكەوت، لە كاتێكدا كەشتییەكە توانای هەڵگرتنی 1600 كەسی هەبوو.