سەردێر

ئەمریكا خەڵاتێكی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی سەركردەیەك دیاریدەكات

خەڵك

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێك زانیارییان لە بارەی شوێنی خۆشاردنەوەی سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنان پێبدات بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەلیم جەمیل عەیاش سەركردەی حزبوڵای لوبنان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ڕەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان و پیلاندانان بۆ كوشتنی سەربازانی ئەمریكی، شوێنی مانەوەی نادیارە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر كەسێك زانیاریان لە بارەی حەشارگەی ئەو سەركردەیەی حزبوڵاوە پێبدات یان هەر زانیارییەك كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێدەدەن.

جێی ئاماژەیە، ساڵی 2020 دادگای نێودەوڵەتی تاوانەكان بە تۆمەتی كوشتنی ڕەفیق حەریری لە ساڵی 2005، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سەلیم جەمیل عەیاش سەركردەی حزبوڵای لوبناندا سەپاندبوو، عەیاش ئەندامی یەكەی 121ی حزبوڵایە كە بە یەكەی تیرۆر ناسراوە و دەوترێت ڕاستەوخۆ فەرمان لە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری ئەو گروپەوە وەردەگرن.