سەردێر

كۆرۆنا، دەرگای 67 شاری ئێرانی داخست

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8751 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8751 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 89 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 855 هەزار و 674 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 62 هەزار و 397 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا، حكومەت هاتوچۆی بۆ 67 شاری ئێران قەدەغەكردووە.